گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەی پێدانی فیلتەرێکى جگەرە لەلایەن باڵندەیەکەوە بە بێچووەکەى چالاکانی ژینگەى توڕەکرد

2019.07.03 - 18:36
وێنەی پێدانی فیلتەرێکى جگەرە لەلایەن باڵندەیەکەوە بە بێچووەکەى چالاکانی ژینگەى توڕەکرد
ناس کورد- فۆتۆگرافەرێکى بواری ژینگە وێنەى باڵندەیەکى گرتووە کە فیلتەرێکى جگەرە وەک خواردن دەدات بە بێچووەکەى، بڵاوبوونەوەى وێنەکە ژینگەدۆستان و چالاکانی ژینگەى توڕەکرد. فۆتۆگرافەرەکە ناوی کارین ماسۆنە و وێنەکەى لە کەناردەریای ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا گرتووە، بەشێکى زۆر لە چالاکانی ژینگە دەڵێن، ئەو وێنەیە کارەساتی فڕێدانی پاشماوەکانى مرۆڤ لەسەر زەوی نیشان دەدات. کارین دواتر وێنەیەکی تری بێچووەکەى گرتووە کە فیلتەری جگەرەکەى بە دەنوک هەڵگرتووە.

زۆرجار باڵندەکان بە هەڵە فیلتەری جگەرە هەڵدەگرن و وەک خواردن دەیدەن بە بێچووەکانیان، ئەوەش زیانی فڕێدانی پاشماوەکان بۆسەر زەوی دەردەخەن.