گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

پارتى و یەکێتى لەسەر شاعیرێک بۆ پارێزگاری کەرکوک ڕێککەوتن

2019.07.03 - 15:16
پارتى و یەکێتى لەسەر شاعیرێک بۆ پارێزگاری کەرکوک ڕێککەوتن
ناس کورد- شەهرام عەزیز بەگوێرەى زانیارییەکانى ناس کورد، پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەتەواوی ڕێککەوتون، ئەو کەسەشى بڕیارى لەسەر دراوە بکرێت بە پارێزگار شاعیرێکە. . سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی ڕایگەیاند، کە نەیویست ناوی ئاشكرابکرێت، بە ناس کوردی ڕاگەیاند، هەموو شتێك لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک لەنێوان پارتی و یەکێتی بە تەواوی کۆتایی هاتووە. . وتیشی، هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی، تەیب جەبار، کە ئەندازیارێکی کەرکوکییە بکرێتە پارێزگاری کەرکوک و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕادەگەیەنرێت. . ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، لیستی برایەتی و ڕێبوار تاڵەبانی کە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکوکە ئەوە یەکلایی دەکەنەوە و بڕیاردەدەن کە کەی دەنگ بە پارێزگاری نوێ بدرێت. . تەیب جەبار لە ساڵی 1954 لە گوندی تەپەلوی سەر بە شارۆچکەی قەرەحەسەن لەدایکبووە، لە ساڵی 1976 کۆلیژی ئەندازیاری تەواوکردووە، هەروەها کەسێکی نوسەرە و لە سەرەتای 1970 دەستی بە شیعرنووسین کردووە و ئەندامی ئەنجوومەنی لیژنەی باڵای کۆنفرانسی ساڵی 1995ی کۆمەڵەی رووناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکوک بووە. . هاوکات تەیب جەبار، بریکاری پێشوتری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان بووە و سەرۆکی پێشوتری کۆمیتەی باڵای یەکێتی ئەندازیاران بووە. . .