گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری هێرشی عەشایەری بۆسەر ماڵی بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانی بەغدا

2019.07.03 - 14:59
وردەکاری هێرشی عەشایەری بۆسەر ماڵی بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانی بەغدا
ناس کورد- ئەمڕۆ چەند چەکدارێک هێرشیان کردە سەر ماڵی بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانی بەغدا و بەهۆیەوە کوڕێکی کوژرا و برازایەکیشی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانى لەدەستدا. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕووداوەکە بە ناس کوردی ڕاگەیاند، "کاتژمێر هەشتی ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ی حوزەیرانی 2019، ماڵی کازم بورهان ڕوبەڕووی هێرشێکى چەکداریی بووەوە." وتیشی، "ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆنی عەشایەرییەوە بووە و ئەمرۆ تازەبووەتەوە، ئەو عەشرەتە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی بەڕێوەبەری گشتیی و ئاگریان تێبەرداوە،  ڕێگەشیان نەداوە تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە بچنە شوێنى ڕووداوەکە و ئاگرەکە بکوژێننەوە." دادگای گشتیی عێراق "شەڕی عەشایەری" خستووەتە چوارچێوەى تیرۆر بەڵام هێشتا شەڕی عەشایەری لە زۆربەى ناوچەکانى عێراق بەردەوامە.