گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەواى هەرێم و خێرایی باى پێشبینی کراو

2019.07.03 - 09:54
کەشوهەواى هەرێم و خێرایی باى پێشبینی کراو
ناس کورد- کەشناسى سلێمانى لەبارەى پێشبینییەکانى کەشوهەواى هەرێمى کوردستان لە ماوەى 48 کاتژمێرى ڕابردوودا ئاماژەى بەوەکردووە، لە زۆرەبەى پارێزگاکانى هەرێم پلەکانى گەرما لەخوار 40 پلەوە بێت، لەسەرجەم شارەکانیش خێرای با لە نێوان 5 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا. . بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى سلێمانى، لە ڕاگەیەندراوێکدا پێشبینییەکانى کەشوهەواى هەرێمى بڵاوکردووەتەوە، ئەمڕۆ ئاسمانى هەرێم ساماڵ دەبێت و تاڕادەیەک لەسەرجەم پارێزگاکان پلەکانى گەرما لەخوار 40 پلەوە دەبن. . لەسەرتاسەرى هەرێم خێرایی باى پێشبینى کراو لە نێوان 5 بۆ 20 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، بەڵام تاڕادەیەک لە سلێمانى خێرایی با زیاتر دەبێت. . پێشبینیش کراوە سبەى کەشوهەواى هەرێم گۆڕانکارییەکى ئەوتۆى بەسەردا نەیات و پلەکانى گەرما وەک خۆیان بمێننەوە. .