گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

سامبا شکستى بە تانگۆ هێنا و مێسى جارێکى دیکە هیوابڕاو کرا

2019.07.03 - 09:03
سامبا شکستى بە تانگۆ هێنا و مێسى جارێکى دیکە هیوابڕاو کرا
  ناس کورد- هەڵبژاردەی بەڕازیل بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە ئەرجەنتینی بردەوە، بەوەش سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا بەدەستھێنا. . بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکای 2019ی بەڕازیل هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و ئەرجەنتینی ڕکابەری سەرسەختی مێژوویی یەکتر، ڕوبەڕوی یەکبوونەوە و تیایدا هەڵبژاردەی سامبا بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا. . لە سەرەتای گێمی یەکەمدا بەڕازیل باشتر دەرکەوت و لە خولەکی 19 گابڕێڵ خیسۆس توانی تۆڕی گۆڵی ئەرجەنتین بهەژێنێت هەرچەندە ئەرجەنتین چەند هەوڵێکی دا بۆ یەکسانکردەوەی یارییەکە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و گێمی یەکەم بەوشێوەیە کۆتایی هات. . لە گێمی دووەمدا و هەر لە سەرەتاوە ئەرجەنتین بە هێرشبردن دەستی پێکرد و لە بەڕازیلییەکان باشتر دەرکەوتن و چەند جارێک نزیک بوو لەوەی ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە، بەڵام لە هێرشێکی هەڵگەڕاوەدا لە خولەکی 71دا خیسۆسی خاوەن گۆڵی یەکەم پاش یاریکردن بە دوو بەرگریکاری ئەرجەنتین، تۆپێکی ئاراستەی فێرمینهۆ کرد و ئەویش سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی گۆڵی دووەم و هیوای مێسی و هاوڕێکانی لە گۆڕنا. . یارییەکەش تا کۆتایی بەو ئەنجامە مایەوە و بەڕازیل گەیشتە یاری کۆتایی و ئەرجەنتین ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد. . بڕیارە بەرەبەیانی سبەینێش کاتژمێر 3:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان، هەردوو هەڵبژاردەی چیللی خاوەنی دوو نازناوی پێشووی پاڵەوانێتییەکە و پیرۆ یاری دووەمی قۆناغی پێش کۆتایی ئەنجامبدەن و براوەی یارییەکەش ڕاستەوخۆ دەگاتە یاری کۆتایی و ڕوبەڕوی بەڕازیل دەبێتەوە. . .