گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جگەرە کێشان ئەگەری کوێر بوونی کتوپڕ زیاد دەکات

2019.07.02 - 23:49
جگەرە کێشان ئەگەری کوێر بوونی کتوپڕ زیاد دەکات
ناس کورد- ئەوکەسانەی جگەرە دەکێشن، مەترسی لە دەستدانی کتوپڕی بینیان هەیە، دووکەڵی جگەرەش کاریگەری خراپی هەیە لە سەر تەندروستی  چاوی ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە. . بە گوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی "پەیمانگای نیشتمانی شاهانەی بەریتانی بۆنابینایان" ئەنجامی داوە، مەترسی لەدەستدانی بینایی چاو لای ئەو کەسانەی جگەرەکێشن دوو جار زیاترە بەراورد بەو کەسانەی جگەرە ناکێشن. . توێژینەوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە، بە هۆی بوونی ژمارەیەک پێکهاتەی ماددەیەکی کیمیایی زیانبەخش لە ناو دووکەڵی تووتن، وەک "قوڕقوشم" کە هۆکاری سەرەکییە بۆ تێکچوونی گلێنەی چاو،بە تێپەڕبوونی کات کاریگەری نەرێنی لە سەرتوانای بینین و لاوازکردنی دروستدەکات. . هەروەها ئاماژەی بەوەکردوە، دووکەڵی جگەرە کاریگەرییەکی خراپی هەیە لە سەر چاوی ئەوکەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە، دەبێتە هۆکاری هەوکردنی بەشی تۆڕی ناوەوەی پشت چاو کە بەرپرسیارە لەسەر گەیاندنی ڕووناکی بە بەشی ناوەوەی چاو. . توێژینەوەکە  ئاماژەی بەوەشکردوە ئەو کەسانەی کە جگەرە دەکێشن بە ڕێژەی 16% زیاتر تووشی لە دەستدانی کتوپڕی  بینایی چاو دەبن بەراورد بەو کەسانەی کە جگەرە ناکێشن. .             .