گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خامنه‌یى گۆڕانكارى له‌گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازى وڵاته‌كه‌یدا ئه‌نجامدا

2019.07.02 - 17:44
خامنه‌یى گۆڕانكارى له‌گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازى وڵاته‌كه‌یدا ئه‌نجامدا
ناس کورد ڕابه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى ئێران، گۆڕانكارى له‌پۆستى جێگرى سەرۆکی هه‌موو هێزه‌ چه‌كداره‌كان و سه‌رۆكى ڕێكخراوى به‌سیجى وڵاته‌كه‌ى کرد. . ئەمڕۆ سێشەممە 2ی تەمموزی 2019، میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، عەلی خامنەیی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران،عه‌مید محەمەد ڕه‌زا ئاشتیانى له‌ جێگه‌ى لیوا عه‌تائوڵڵا ساڵحى، ده‌كرێته‌ جێگرى سوپا سالار ئێران. . هەروەها عه‌مید غوڵام ڕه‌زا سلێمانى له‌جێگه‌ى عه‌مید غوڵام حوسێن بەروەری ده‌كرێته‌ سه‌رۆكى ڕێكخراوى به‌سیج. . دامه‌زراوه‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ئێران، به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازییه‌ و له‌سه‌ره‌تاى هه‌ڵگیرساندنى شۆڕشى ئیسلامیه‌وه‌ دامه‌زراوه‌. . دامەزراوەکە، ڕاسته‌وخۆ كاروباره‌كانى به‌ڕابه‌رى باڵاى شۆڕشه‌وه‌ به‌ستراوه‌، ئه‌ویش ده‌توانێت سوپاسالار كه‌ ده‌كاته‌ به‌رپرسى هه‌موو هێزه‌ چه‌كداره‌كان گۆڕانکاری تێدا بکات. . هه‌رچى ڕێكخراوى به‌سیجیشه‌, دامه‌زراوه‌یه‌كى نیچمه‌ سه‌ربازییه‌ و سه‌ر به‌سوپاى پاسدرانه‌ و چاودێرى بارودۆخى نێو خۆى هاوڵاتیانى ئێران ده‌كات. . ئەم ڕێکخراوە، ساڵى 1979 به‌فه‌رمانى ئایەتوڵلا خومه‌ینى ڕابەری پێشووی ئێران دامه‌زراوه‌ و ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ڕابه‌ڕى باڵاوه‌ سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت. . گۆڕانكارییه‌كانى خامنه‌یى له‌پۆسته‌ سه‌ربازییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌كاتێكدایه، ئێران و ئەمریکا پەیوەندییەکانیان ئاڵۆزە و ئەگەر هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان هەردوولا هەیە.   .