گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپول پلانیان داناوە دوو ئەستێرەی یانەکەیان ئاڵوگۆڕ بکەن

2019.07.02 - 15:28
ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپول پلانیان داناوە دوو ئەستێرەی یانەکەیان ئاڵوگۆڕ بکەن
ناس کورد- ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا و ئینگلتەرا باس لە گۆڕینه‌وه‌ی دوو یاریزان له‌ نێوان ریال مه‌درید و لیڤه‌رپوول دەکەن و بەپێی ئەو سەرچاوانە، پێدەچێت ئاسێنسیۆ و سادیۆ مانێ ئاڵوگۆڕیان پێ بكرێت. . بەپێی هەواڵێکی رۆژنامه‌ی ماركا، هەرچەندە ئاسێنسیۆ لەپلانەکانی زیدانی ڕاهێنەردایە بۆ وەرزی داهاتوو، به‌ڵام له‌ پێناو بەدەستهێنانی تواناکانی سادیۆ مانێ ئاماده‌یه‌ هه‌موو شتێک بكات و ده‌ستبه‌رداری ئاسێنسیۆش بێت. . هاوکات ماڵپەڕی میره‌ری بەریتانی ڕایگەیاندووە، زێدان له‌ پێناو ده‌ستخستنی سادیۆ مانێ ئاماده‌یه‌ ئاسێنسیۆ پێشكه‌شی لیڤه‌رپوول بكات. . به‌ پێی هەمان سه‌رچاوه‌‌، یۆرگن كڵۆپی راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول زۆر سه‌رسامه به‌ توانا‌كانی ئاسێنسیۆ و لەگەڵ بەرپرسانی یانەکە ئامادەن بەرامبەر بڕێك پاره‌ و ئاسێنسیۆ، سادیۆ مانێ بدەنە یانەی شاهانە. . هەروەها ماركا باسی لەوە کردووە، له‌ ئێستادا ئاسێنسیۆ پلانی بۆ ئه‌وه‌ داڕشتووه‌ شوێنی خۆی له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ریال مه‌درید بۆ وه‌رزی داهاتوو جێگیر بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزانێت وه‌ك یاریزانی یه‌ده‌گ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له‌م هاوینه‌ ریال مه‌درید جێده‌هێڵێت. .