گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەواى شارەکانى کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا دێت.. پلەی گەرمی دادەبەزێت

2019.07.02 - 11:54
کەشوهەواى شارەکانى کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا دێت.. پلەی گەرمی دادەبەزێت
ناس کورد-   بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرمیش چەند پلەیەک دادەبەزێت.   . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئەمڕۆ (سێشەممە 2ی تەموزى 2019)، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە دەبێت، هەولێر نزمترین پلە 26 و بەرزتریرن پلە 39 پلە، سلێمانی نزمترین پلە 24 و بەرزتریرن پلە 36 پلە، دهۆک نزمترین پلە 23 و بەرزتریرن پلە 38 پلە، کەرکوک نزمترین پلە 28 و بەرزترین پلە 42 پلە، دەبێت". .   هەروەها بۆ سبەی (چوارشەممە، 3ی تەموزى 2019) بەمشێوەیە دەبێت "هەولێر نزمترین پلە 26 و بەرزتریرن پلە 40 پلە، سلێمانی نزمترین پلە 25 و بەرزتریرن پلە 38 پلە، دهۆک نزمترین پلە 24 و بەرزتریرن پلە 39 پلە، کەرکوک نزمترین پلە 29 و بەرزترین پلە 43 پلە، دەبێت". .