گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێنەری خامنەیی لە سنە و لە بەردەم 30 کەسایەتى و ناودارى کورد: کورد لەهەر جێگەیەکی دنیا بێت ئێرانییە

2019.07.02 - 11:30
نوێنەری خامنەیی لە سنە و لە بەردەم 30 کەسایەتى و ناودارى کورد: کورد لەهەر جێگەیەکی دنیا بێت ئێرانییە
ناس کورد-   لە وتارێکدا لە کۆنگرەی ناودارانی کورد لە شاری سنە، نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕایگەیاند "کورد لە هەرجێگەیەکی دنیا بێت ئێرانیە" و "ئەگەر قاسم سولەیمانی نەبوایە داعش هەولێری داگیر دەکرد". . لە میانی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ناودارانی کورد و بە ئامادەبوونی زیاتر لە 30 کەسایەتی و ناوداری کورد لە سەرجەم پارچەکانی کوردستان، محەمەد حسێنی، نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئێران لە وتارێکدا وتى "کورد لە بنەڕەتەوە هەمووی ئێرانییە و لەهەر جێگەیەکی دنیابن، هەر ئێرانین". . وتیشی، لە سەردەمی عوسمانییەکاندا ئینگلیزەکان کوردی ئێرانیان دابەشکرد و کردنیان بەو چوار پارچەیەی ئێستا و بەشێکیانیان لە ئێران دابڕی، ئەگەرنا هەموو کوردەکان لە بنەڕەتەوە ئێرانین. . هاوکات نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی شەڕی داعشدا، ئەگەر قاسم سولەیمانی و هێزەکەی نەبوونایە، ئەوا داعش هەولێریشی دەگرت، بەڵام قاسم سولەیمانی و هێزەکەی ڕێگەیان لەوە گرت. . کۆنگرەی ناودارانی کورد، بۆ یەکەمجارە لە شاری سنە بەڕێوەدەچێت و تیایدا 30 کەسایەتی و ناوداری کورد خەڵات دەکرێن، کە دیارترینیان هونەرمەند مەزهەری خالقییە، کە دوای نزیکەی 38 ساڵ دووبارە گەڕایەوە ئێران و لە کۆنگرەکەدا بەشدارە. .