گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ئەندامێکى ئەنجومەن: کۆمپانیایەکى بێ مۆڵەت 80٪ی داهاتی دەروازەی سنوری پشتە بۆخۆى دەبات

2019.07.01 - 21:06
ئەندامێکى ئەنجومەن: کۆمپانیایەکى بێ مۆڵەت 80٪ی داهاتی دەروازەی سنوری پشتە بۆخۆى دەبات
ناس کورد- شەهرام عەزیز ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى ڕایدەگەیەنێت، کۆمپانیاییەک بە بێ مۆڵەت 80٪ی داهاتی دەروازەى سنورى پشتە بۆ خۆى دەبات، دەشڵێت، بەرپرسان و حیزبەکان لە پشت ئەو کۆمپانیایەن. . محەمەد شێخ وەهاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "لە سنوری دەروازەی پشتە، کۆمپانیای 'لۆکس ئیجینسی' بەبێ ھیچ مۆڵەتێکی فەرمی وەزارەتی دارایی کار دەکات، هەروەها 80%ى داهاتى ئەو مەرزە بۆ خۆى دەبات". . لەبارەی مۆڵەتی ئەو کۆمپانیایانەی لە دەروازە سنورییەکاندا کاری پشکنین دەکەن، ناس کورد پەیوەندی بە وەزارەتی داراییەوە کرد، بەڵام ڕەتیانکردەوە هیچ زانیارییەک لەوبارەیەوە بدەن. . محەمەد شێخ وەهاب ئاماژەی بەوەشکرد، یاداشتێک بەرزدەکەنەوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و داوادەکەن ئەو کۆمپانیایە لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت و لەکار بخرێت، "چونکە ناکرێت بێ هیچ مۆڵەتێک پارە لە خەڵک وەربگرن و خەڵک بڕوتێننەوە". . ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشى ئاشکراکرد، لە دەروازەکانی دیکەش بە هەمان شێوە، کۆمپانیا و کەرتی تایبەت کار دەکەن و پشکنین بۆ ئەو کاڵایانە دەکەن کە بە دەروازەکەدا تێدەپەڕن و مۆڵەتییان هەیە، بەڵام ئەوانیش پێویست ناکات هەبن و پێویستە حکومەت خۆی ئەو کارانە بکات و داهاتەکەی بگەڕێتەوە بۆ حکومەت. . بە وتەی محەمەد شێخ وەهاب: "زۆربەی ئەو کۆمپانیایانە بەرپرسە حیزبییەکان و حیزبەکانیان لەپشتەوەیە و قازانجی ئەوانی تێدایە، بۆیە حکومەتیش خۆی کارەکان ناکات و داویەتی بە کەرتی تایبەت". .   دەروازەى سنورى پشتە، دەکەوێتە سنورى پارێزگاى هەڵەبجە و سەر بە ناحییەى بەمۆیە، لە چەند مانگى ڕابردووشدا شاندێکى باڵاى حکومەتى عێراق سەردانى ئەو مەرزەیان کردووە بۆ ئەوەى بە فەرمى وەک مەرزێکى نێودەوڵەتى بناسرێت.       . .