گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بۆچى بەشێکى زۆرى هاوڵاتیانى کورد مێژووى لەدایکبوونیان 1ى تەموزە؟

2019.07.01 - 19:28
بۆچى بەشێکى زۆرى هاوڵاتیانى کورد مێژووى لەدایکبوونیان 1ى تەموزە؟
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح بەشێکى زۆر لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، لە پێناسەکانیاندا 1ى تەموز وەک مێژووى لەدایکبوونیان دیاریکراوە و تەنانەت وەک تەنز وتراوە (نیوەى کورد لە 1ى تەموزدا لەدایکبوون). . فازڵ فایەق، بەڕێوەبەری کاروباری شارستانی سلێمانی، بە ناس کوردی ڕاگەیاند:"زۆربەی ئەو کەسانەی لە پێناسەکانیاندا مێژووى لەدایکبونیان بە 1ى تەموز دیاریکراوە، ئەو کەسانەن کە لە ساڵانی پێش 1970 لە دایکبوون". . وتیشی، پێش ساڵانی حەفتاکان نەخۆشخانەکانی لە دایکبوون  لەزۆربەی شارەکان و قەزاکانی هەرێمی کوردستان نەبووە یاخود کەمبوون، خەڵکیش ناچاربووە لە ماڵەوە منداڵیان بێت. . بەوتەى بەڕێوەبەری کاروباری شارستانی سلێمانی، زۆربەی ئەو منداڵانەی کە لە ماڵەوە  لە دایکبوون بەڵگەنامەی لە دایکبوونیان بۆ دەرنەکراوە و بەو هۆیەوە لەکاتی دەرکردنی پێناسەی باری شارستانی گرفتیان بۆ درووست بووە. . ئاماژە بەوەش دەکات، بۆ چارەسەرکردنى گرفتی ئەو ژمارە زۆرەی هاوڵاتیانی عێراق، حکومەتی عێراق لە ساڵی 1972 یاسای شارستانی ژمارە 65ى دەرکردووە و بەگوێرەى یاساکە هەر کەسێک مانگ و ڕۆژی لە دایکبوونی نەبووبێت، لە پێناسەکەیدا 1ى تەموزى بۆ تۆمار کراوە و بەو هۆیەش هاوڵاتییەکی زۆر مێژووى لە دایکبوونیان بە 1ى تەموز، تۆمار کراوە. .