گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڕیتانیا پابەندبوونى بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە ڕاگەیاندوو ئێرانیش هەڕەشە دەکات

2019.07.01 - 19:08
بەڕیتانیا پابەندبوونى بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە ڕاگەیاندوو ئێرانیش هەڕەشە دەکات
  ناس کورد- وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا پابەندبوونى وڵاتەکەى بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەى ئێران ڕاگەیاند، داواشى لە ئێران کر دوورکەوێتەوە لە بڕیاردان بۆ هەر هەنگاوێکى زیادە. . جێرمى هانت، وەزیرى دەرەوەى بەڕیتانیا لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، پێویستە ئێران دوورکەوێتەوە لەوەى هەنگاوی زیادە و بەدەر لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە هەڵبگرێت. . وەزیرى دەرەوەى بەریتانیان ئەوەشى ڕاگەیاندووە، وڵاتەکەى پابەندە بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە، هەموو ڕێگایەکى دیبلۆماسیش دەگرێتەبەر بۆ ئەوەى ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە نەهێڵێت. . بەرپرسە بەریتانییەکە نەیشاردووەتەوە، هەست بە دوودڵییەکى زۆر دەکەن بەرامبەر ئەوەى ئێران ڕایگەیاندووە لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە لادەدات. . لەلایەکى دیکەوە، وەزیرى دەرەوەى ئێران ئەمڕۆ هەڕەشەى ئەوەى کرد، گەر وڵاتانى ئەوروپا پابەندى ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە نەبن ئەوا ئێران دەستدەکاتەوە بە پیتاندنى یۆرانیۆم. . جەواد زەریف ئاماژەى بەوەشکردووە، بەرپرسانى ئێران هەڵدەستن بە پیتاندنى یۆرانیۆم لەسەروى ڕێژەى 3.67%وە، ئەگەر ئەوروپا سەرکەوتوو نەبێت لە ڕزگارکردنى ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە. . .