گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

پێشنیارى گەڕانەوە بۆ ناسڕ رەزازى کراوە، چى وتووە؟

دواى 38 ساڵ مەزهەرى خالقى گەڕایەوە بۆ وڵاتى ئێران

2019.07.01 - 17:33
دواى 38 ساڵ مەزهەرى خالقى گەڕایەوە بۆ وڵاتى ئێران
ناس کورد- هونەرمەندى گۆرانى بێژى کورد مەزهەرى خالقى، لە دواى 38 ساڵ بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەى ناودارانى کورد دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتى ئێران. . گەڕانەوەى مەزهەرى خالقى، هونەرمەندى گۆرانى بێژى کورد بۆ ئەو وڵاتە بۆ بەشداریکردنە لە کۆنگرەى ناودارانى کورد کە بە سەرپەرشتى پارێزگاری کوردستان و لە لایەن دوو لیژنەی جێبەجێکاریی و زانستی بەڕێوە دەچێت. . لیژنەی جێبەجێکاری کۆنگرەکە لە ئەستۆی ئیدارەی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی کوردستانە و زانکۆ کوردستانیش بەرپرسە لە لیژنەی زانستی کۆنگرەکە. . لە راگەیەندراوێکى کۆنگرەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ناساندنی ناوداران و بلیمەتانی کورد و لێکدانەوەی بەرهەمەکانیان، کاریگەری ئەوان لە ناوچەکە و جیهان و کاریگەری ناودارانی کورد لە بواری ڕەخساندنی هەلی کار، گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکان لە تەوەرە سەرەکییەکانی بەڕێوە چوونی کۆنگرەکەیە. . کۆنگرەکە سبەینێ (سێشەممە، 2ى تەمموزى 2019) لە شارى سنە بەڕێوەدەچێت و ماوەى سێ رۆژ دەخایەنێت. . ناس کورد زانیویەتى، لە چەند ساڵى رابردوودا دوو تا سێ جار لەلایەن کۆمارى ئیسلامى ئێران و بەرپرسانى یەکێتى نیشتیمانى کوردستانەوە پێشنیارى گەڕانەوە بۆ ناسڕ رەزازى، هونەرمەندى گۆرانى بێژى کورد کراوە بەڵام ئەو بەهەموو شێوەیەک گەڕانەوەى بۆ ئێران رەتکردۆتەوە. .