گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەجەکە پەیامێکی توند ئاڕاستەی پارتی و یەکێتی دەکات

2019.06.30 - 20:29
کەجەکە پەیامێکی توند ئاڕاستەی پارتی و یەکێتی دەکات
ناس کورد- کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، لەسەر هێرشەکانی تورکیا لە باشوری کوردستان، پەیامێکی توند ئاڕاستەی هێز و لایەنە سیاسیەکان دەکات و دەڵێت:"بێدەنگبوونیان لە بەرامبەر ئەو هێرشانە، بەواتای هاوبەشییانە لەو کۆمەڵکوژییانە". . لە ڕاگەیەنراوێکدا، هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان و بەتایبەت ڕووداوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی قەندیل دەڵێت:بێدەنگی پارتی و یەکێتی و حکومەتی هەرێم لە ئاست ئەو هێرشانە، قبوڵ ناکرێت. . ئاماژە بەوەشکراوە، ڕاگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێم و شرۆڤەی هەندێک لە ڕاگەیاندنەکان، ڕێگا لەبەردەم ڕەوابوونی هێرشەکانی تورکیا دەکاتەوە بەتایبەت کە ئێستا ڕووداوەکە وەک شەڕی نێوان سوپای تورکیا و گەریلا پیشاندراوە، لەکاتێکدا لەو شوێنەی هێرشەکەی لێ ئەنجامدراوە، هیچ بارەگایەکی گەریلای تێدا نییە. . کەجەکە باسی لەوەشکردووە، لەکاتێکدا گەلی کورد و ڕای گشتی لە باشوری کوردستان لە شیندایە، بێدەنگی هێزە سیاسییەکان و حکومەتی هەرێم هیچ پاساوێکی نییە، بۆیە بیدەنگبونیان لە بەرامبەر هێرشەکان و کۆمەڵکوژیی، مانای هاوبەشییانە لەو کۆمەڵکوژییانە. . کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ئەوەشی وتووە، هێزە سیاسییەکان تەنیا هاوبەشی هێرشەکان نین، بەڵکو لەگەڵ ڕێکخراوە سیخوڕییەکان مەیدانەکانی گەریلا دەکەنە ئامانج و چەندین بەڵگە هەیە لەو بارەیەوە. . لەکۆتایشدا بەپێویستی دەزانێت، هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر هێرشەکان هەڵویست نیشان بدەن و بەر بەو کەسانە بگرن، کە زانیاری دەدەنە حکومەتی تورکیا، هەروەها هاوڵاتیانیش بەرامبەر جموجۆڵەکانی تورکیا، دەنگیان بەرز بکەنەوە. .