گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی بۆردومانه‌كانی توركیا بڵاوكرده‌وه‌

2019.06.29 - 22:27
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی بۆردومانه‌كانی توركیا بڵاوكرده‌وه‌
ناس كورد- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی بۆردومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی كورته‌ك له‌ پارێزگای سلێمانی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ی فرۆكه‌ سه‌ربازییه‌كانی توركیا ده‌كات و به‌ پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق، ناوی ده‌بات. . له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ "ئیدانه‌ی ئه‌و بۆردومانه‌ چڕه‌ی دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا ده‌كه‌ین كه له‌ ناوچه‌ی كورته‌ك له‌ پارێزگای سلێمانی، ئه‌نجامیاندا و بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی چوار هاووڵاتی و برینداربوونی چوار هاووڵاتی دیكه‌ و ترساندنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی ناوچه‌كه‌". . له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا په‌رۆشی عێراق بۆ توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌ ستراتیژییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا و رێگه‌ نه‌دان به‌ كرده‌وه‌ی سه‌ربازی له‌ ناو خاكی عێراقه‌وه‌ بۆ سه‌ر توركیا دووپاتكراوه‌ته‌وه‌ و هۆشداری ئه‌وه‌ش دراوه‌ كه‌ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی سه‌ربازی تاك لایه‌نانه‌ پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراقه‌ و دژ به‌ پره‌نسیپه‌كانی دراوسێیه‌تیه‌. . داواش له‌ وڵاتی توركیا ده‌كات، بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی عێراق رابگرێت و رێز له‌ سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرێت. ‌ .