گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نێچیرڤان بارزانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا مه‌رجێك بۆ حكومه‌تی عێراق داده‌نێت

2019.06.29 - 20:50
نێچیرڤان بارزانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا مه‌رجێك بۆ حكومه‌تی عێراق داده‌نێت
ناس کورد-   لەدوای ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەک لە بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوپاتیکردەوە، ئامادەن گشت کێشەکانیان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی چارەسەر بکەن، بە مەرجی پاراستنی مافی هاووڵاتیانی هەرێم. . ئەمڕۆ (شەممە 29ی حوزەیرانی 2019) نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سەردانی بەغدای کرد و لە دوو کۆبوونەوەی جیادا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوویەوە. . لە دوای کۆبوونەوەکان سەرۆکی هەرێمی كوردستان، لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک ڕایگەیاند:"لە کۆبوونەوەکاندا دووپاتمکردەوە کە ئامادەین گشت کێشەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق چارەسەر بکەین". . نێچیرڤان بارزانی مەرجێکیشی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حکومەتی عێراق داناوە و ئاماژەی بەوە کردووە، پێویستە سەرجەم ماف و بەرژەوەندییەکانی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا پارێزراو بێت. . لەدوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی هەرێم ئەمە دووەمین سەردانی نێچیرڤان بارزانییە بۆ بەغدا و لە هەردوو سەردانەکەشدا ئاماژەی بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق داوە، بەتایبەتی لە پرسی کێشەی نەوت و مەلەفە نەوتییەکاندا. .