گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

کلاسیکۆی ئەمجارەی بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید لەسەر یاریزانێکە

2019.06.29 - 17:22
کلاسیکۆی ئەمجارەی بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید لەسەر یاریزانێکە
ناس کورد-   سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانییەکانی ئیسپانیا بڵاویانكرده‌وه‌، ركابه‌رییه‌كی به‌هێز له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی بەرشەلۆنە و ریال مه‌درید له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی یاریزانێك دروستبووە. . ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 29ی حوزه‌یرانی 2019) رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانه‌ی ریال مه‌درید چاوی بڕیوەتە تواناکانی ڤان دی بیكی هۆڵەندی و یاریزانی یانەی ئەیاکس ئەمستەردام و بۆ ئەو مەبەستەش بڕی 50 ملیۆن یۆرۆی تەرخانکردووە. . به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه‌، یانه‌ی شاهانه‌ به‌نیازه‌ ده‌سته‌واره‌یه‌ك به‌ 50 ملیۆن یۆرۆ بخاته‌ڕوو، به‌ڵام ئه‌یاكس داوای 60 بۆ 65 ملیۆن یۆرۆ ده‌كات. . ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هەمانکاتدا بەرشەلۆنەش تاوه‌كو ئێستا وازی لە پلانی گواستنەوەی ڤان دی بيك نەهێناوە ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م هاوینه‌ بیباته‌ ریزه‌كانییه‌وه‌. . هەوڵەکانی بەرشەلۆنە لەکاتێکدایە، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ دینیس سوارێز یان رافینیا یانه‌كه‌ جێبهێڵن. . دی بیك ته‌مه‌نی 21 ساڵه‌ و وه‌رزی رابردوو ئاستێکی زۆر بەرزی لەگەڵ یانەکەی پێشکەشکرد و لە 57 یاریدا 17 گۆڵی تۆماركرد، هه‌روه‌ها 13 ئه‌سێستی هه‌بوو، ئەمەش وایکردووە، دوو زلهێزەکەی ئیسپانیا کلاسیکۆیەکی گەورە لەسەر بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە هەڵگیرسێنن. .