گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

به‌هانای هاوڕێیه‌كیه‌وه‌ چووه‌ و پێی خزاوه‌ و كه‌وتۆته‌ ناو ئاوه‌كه‌

له‌ رووبارێكی باڵه‌كایه‌تی هاوڵاتیەکی شاری هەولێر خنکا

2019.06.28 - 14:17
له‌ رووبارێكی باڵه‌كایه‌تی هاوڵاتیەکی شاری هەولێر خنکا
ناس کورد- لە ڕووبارێکی ناوچەی باڵەكایەتی سەربە قەزای سۆران، گەشتیارێك خنكا و تائێستاش نەتوانراوە تەرمەكەی بدۆزرێتەوە. . سەرچاوەیەک لە پۆلیسی قەزای سۆران به‌ ناس كوردی ڕاگه‌یاند "ئەمڕۆ (هەینی) 28ى حوزه‌یرانی 2019، گەشتیارێك کە کوردە و خەڵکی پارێزگای هەولێرە لە سنوری قەزای چۆمان لە کاتی بە هاناچوونی یەکێک لە هاوڕێکانی ئاو بردویەتی و خنكاوە". . وتیشی، هاووڵاتییه‌ خنكاوه‌كه‌ تەمەنی 38 ساڵە و پیشەی ئەفسەر بووە. . سه‌رچاوه‌كه‌، روونیكرده‌وه‌ لەئێستادا  تیمەكانی بەرگری شارستانی چۆمان و بەرگری شارستانی سۆران لە گەڕاندان بە شوێن تەرمی خنكاوەكەدا، بەڵام بەهۆی تیژڕەوی ئاوی ڕوبارەكەوە نەتوانراوە بدۆزرێتەوە، هەوڵەکانیش بۆ گەڕان بە دوای تەرمی خنکاوکەدا بەردەوامە. .