گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی قۆناغی 12ی ڕاگەیاند

2019.06.28 - 08:55
وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی قۆناغی 12ی ڕاگەیاند
  ناس کورد-   وازەرەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ی ڕاگەیاند و 20ی ئاب یەکەم تاقیکردنەوەی خولی دووەم ئەنجامدەدرێت. . به‌گوێره‌ی خشتەکەی وەزارەتی پەروەردە، تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بۆ هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی رۆژی 20ی ئابی2019 دەستپێدەکات و 28ی هەمان مانگ تاقیکردنەوەکان کۆتاییان دێت. . تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی قۆناغی 12 ناڕەزایی زۆری خوێندکارانی لێکەوتەوە و بەهۆکاری بوونی هەڵەی زۆر لە پرسیارەکاندا و وەزارەتی پەروەردەش ڕەتیدەکاتەوە هیچ هەڵەیەکی گەورە لە پرسیارەکاندا بوونی هەبووبێت. . له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ (پێنجشه‌ممه‌) نوینەری خوێندکارانی ناڕازی سەردانی نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و لەگەڵ ئاشنا عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمان کۆبوونەوە و مۆڵەتی پێنج ڕۆژیان بە وەزارەتی پەروەردە دا تا قەرەبووی ئەو هەڵانە بۆ خوێندکاران بکەنەوە، بەپێچەوانەوە خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجام دەدەن. . 26ى ئایار بە بەشدارى 115 ھەزار 949 خوێندکار تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکان لە بەشەکانی زانستی و وێژەیی و پیشەیی بۆ قۆناغی 12 دەستیپێکرد و ڕۆژی 16 ی ئەم مانگە کۆتایی هات. .