گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كه‌ركوك؛ له‌ناو پاسێكدا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا

2019.06.27 - 20:36
كه‌ركوك؛ له‌ناو پاسێكدا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا
ناس کورد- ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە شاری کەرکوک 18 کەس برینداربوون. . بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک بە پاسێکدا لە گەڕەکی "حەی خەزرا" لە کەرکوک 18 کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. . تەقینەوەکە لە کاتژمێر 6:30 خولەکی ئێوارە ڕوویداوە و تیایدا بۆمبێک بە پاسێکدا تەقیوەتەوە  و بریندارەکانیش سەرنشینی پاسەکەن. .