کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد ئاگرێکی بەهێز لە گۆڕەپانی کارگەی گۆگردی میشراق لە حەمام عەلیلی موسڵ کەوتووەتەوەو حاڵەتی لەناکاو لە پارێزگای نەینەوا راگەیێندراوە. . ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی حوزەیرانی 2019، ئاگرێکی بەهێز لە پارێزگای نەینەوا کەوتەوە و بەهۆی بەهێزی ئاگرەکەوە هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە. . پارێزگاری نەینەوا داوای لە هاوڵاتیانی نزیک ئاگرەکە کردووە، شوێنەکەیان چۆڵ بکەن، لەترسی بڵاوبونەوەی غازی کوشندە. . ئاگرەکە کارگەی گۆگردی میشراقی سوتاندووە و بەهۆیەوە مەترسی بڵاوبوونەوەی گازی کوشندە دەکرێت. . هەرچەندە هێشتا ئامارێکی فەرمی لەبارەی قوربانیانی ڕووداوەکەوە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام بەهۆی کاریگەرییان بە دوکەڵ و پاشماوەی ژەهری کارگەکە، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک و تیمەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. [embed]https://www.youtube.com/watch?v=Fe7RmZvT3Xo&feature=youtu.be[/embed] .