گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەرجەكانی مۆڵەتی بێموچە بۆ مامۆستایان ڕاگەیەندرا

2019.06.26 - 19:09
مەرجەكانی مۆڵەتی بێموچە بۆ مامۆستایان ڕاگەیەندرا
ناس کورد وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم وادەی پێشکەش کردن و مەرجەکانی مۆڵەتی بێمووچەی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران ڕاگەیاند. . نازدار ئەحمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات بە ناس کوردی ڕاگەیاند، هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو فەرمانی پێدانی مۆڵەتیان بەدەست گەیشتووە و ئەمساڵیش ماوەکەی لە 1ی تەمووزەوە دەستپێدەکات تاوەکو 9ی ئەیلول، بەوپێیەش فەرمانبەران و مامۆستایان دەتوانن، لەو دوو مانگەدا داوای مۆڵەتی بێمووچە بکەن . بەپێی ئەو نوسراوەی کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگاكان كراوە، لەدوای دەرچوونی فەرمانی وزاری و كارگێڕی، بەڕێوەبەری پەیمانگە و خوێندنگەكان بۆیان نییە دەستلەكارهەڵگرتنی مامۆستا دوابخەن ئەوەش بە مانای ئەوە دێت، وەرگرتنی مۆڵەتی بێ مووچە پێویستی بە رەزامەندی بەێوەبەری قوتابخانەکان نابێت. . هەر بە پێی نوسراوەکە، مامۆستایانی ئافرەت لەدوای مۆڵەتی دایكایەتییەوە، مافی ئەوەیان هەیە داوای مۆڵەتی بێ مووچە بکەن، بەمەرجێك 10 رۆژ بەسەر دەستبەركاربوونیاندا تێپەڕ بكات. .