گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ورچێک مانگێک پیاوێکى لە کولانەکەیدا شاردووەتەوە بۆئەوەى دواتر بیخوات.. میزی خۆی خواردووەتەوە

2019.06.26 - 14:32
ورچێک مانگێک پیاوێکى لە کولانەکەیدا شاردووەتەوە بۆئەوەى دواتر بیخوات.. میزی خۆی خواردووەتەوە
ناس کورد- پیاوێک کە "شێوەى مۆمیاکراوی" گرتووە لە لانەیەکی ورچدا لە ناوچەیەکى دورەدەستی ڕوسیا دۆزرایەوە دوای ئەوەى ورچەکە پشتی شکاندبوو و خستبوویە لانەکەیەوە تاوەکو دواتر بیخوات. پیاوەکە، وەک ئەلیکساندەر ناوی هاتووە، لەلایەن چەند سەگێکی پۆلیسییەوە لە بەشی پشتەوەى لانەى ورچەکەدا لە ناوچەیەکى دورە دەستى ڕوسیا دۆزراوەتەوە. دوای ئەوەى براوەتە نەخۆشخانە، پزیشکەکان بۆیان دەرکەوتووە لە شەڕدا لەگەڵ ورچەکە بڕبڕەکانی پشتی شکاوە، ئەلیکساندەر دەڵێت، "منی هەڵگرتبوو بۆ ژەمی داهاتووی". ئەلیکساندەر دەڵێت، "ماوەى مانگێک لە لانەکەدا بووم و میزی خۆم خواردووەتەوە تاوەکو بە زیندووی بمێنمەوە." بەرپرسانی نەخۆشخانە دەڵێن، "پیاوەکە ناوی خۆی بە بیردێتەوە بەڵام ناوی باوکی و تەمەنی خۆی بیرنایەتەوە." بەپێی گرتە ڤیدیۆییەک کە نەخۆشخانەکە بڵاویکردووەتەوە، پیاوەکە هەموو لەشی وەک مۆمیاکراو وایە و تێکچووە، تەنها چاوە شینەکانی بەرزدەکاتەوە.