گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گفتوگۆکان بەردەوامن

عەبدولمەهدی: پێویستە هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ڕادەست بکات

2019.06.25 - 23:35
عەبدولمەهدی: پێویستە هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ڕادەست بکات
ناس کورد- سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی یاسای بودجە پێویستە هەرێمی کوردستان، ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستبکات و وتی: پێویستە کێشەکانی نێوان هەردوولا چارەسەر بکرێن. . ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 25حوزیران 2019، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاند، حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی بەردەوام دەکەن بۆ چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکان. . وتیشی"بەپێی یاسای بودجە پەسەندکراوی ساڵی 2019، دەبێت هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات." . رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو 20-حوزەیران، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە، یەکێک لەو پرسانەی تاوتوێیانکرد کێشەی هەناردەی نەوتی هەرێم بوو. . هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی  ئەمڕۆدا، عادل عەبدولمەهدی باسی چەند پرسێکی دیکەی کرد، لەوانە پڕکردنەوەی ئەو پۆستانەی تا ئێستا بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێن و وتی: ئەنجوومەنی وەزیرانی دەنگی لەسەر ناوی ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی داوە. .