گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ماکرۆن داوای کردووە ئێران پابەندی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بێت

ڕۆحانی: ئەمریکا ئاسمانی ئێران ببەزێنێت بە توندی ڕوبەڕووی دەبینەوە

2019.06.25 - 21:56
ڕۆحانی: ئەمریکا ئاسمانی ئێران ببەزێنێت بە توندی ڕوبەڕووی دەبینەوە
ناس کورد حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا جارێکی تر ئاسمانی وڵاتەکەی ببەزێنێت بێ دوو دڵی ڕوبەڕووی دەبنەوە. . ئەمڕۆ، سێشەممە 25ی حوزەیرانی 2019، لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆکی ئێران وەڵامی هەڕەشەکانی دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکای دایەوە. . ڕۆحانی جەختی کردەوە، وڵاتەکەی نە لەگەڵ ئەمریکا، نە لەگەڵ هیچ وڵاتێکی دیکەی ناوچەکەدا ئارەزووی شەڕ و پێکدادنی نیە. . هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، هێزەکانی وڵاتەکەی ڕوبەڕووی هەر هێرشێک دەبنەوە گەر بکرێتە سەریان و هۆشداری دایە ئەمریکا هەوڵ نەدات سنورەکانی وڵاتەکەی ببەزێنێت. . ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا بە ڕۆحانی ڕاگەیاندووە، ئێران پابەند بێت بە ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکەوە داوای کردووە هەموو لایەک هەوڵ بدەن گرژییەکانی ناوچەکە کەم بکەنەوە. . سەرۆکی فەڕەنسا نیگەرانی خۆشی لە فراوانکردنی سزاکانی ئەمریکا بە ڕۆحانی ڕاگەیاندووە، هاوکات جەختی لەوە کردووەتە وڵاتەکەی بەردەوام لە هەوڵی کەمکردنەوەی گرژییەکاندابووە. . ئەم لێدوانانەی ڕۆحانی لە کاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ، دۆناڵد ترەمپ لە تویتەر چەند تویتێکی لەسەر سەرکردەکانی ئێران کرد و هۆشداری پێدان، هەر هێرشێک بکرێتە سەر بەرژەوەندییەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر بە توندی وەڵام دەدرێنەوە. .