گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبەرانبەر هەر هێرشێک وەڵامی زۆر توندمان دەبێت

تڕەمپ: بەرپرسانى ئێران لە زمانى نەرم تێناگەن

2019.06.25 - 18:19
تڕەمپ: بەرپرسانى ئێران لە زمانى نەرم تێناگەن
ناس کورد سەرۆکى ئەمریکا، لە چەند تویتێکدا جارێکی تر هەڕەشەی لە بەرپرسانی ئێران کردەوە کە لە بەرانبەر هەر هێرشێک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی، وڵامی زۆر توندی دەبێت. . ئەمڕۆ، سێشەممە 25ی حوزەیرانی 2019، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: بەرپرسانی ئێران لە زمانی نەرم تێناگەن و بەڵکو لە زمانی هێز تێدەگەن، ئەمریکاش خاوەن گەورەترین هێزی سەربازییە لە جیهاندا. . ترەمپ هۆشداری بە بەرپرسانی ئێران داوە، ئەگەر هەر هێرشێک بکرێتە سەر بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی وەڵامی "زۆر توندی" دەبێت. . سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی نوسیوە، ئێمە هێشتا ئەوەمان بیر نەچووە کە بۆمبەکانی ئێران بوونەتە هۆی کوشتنی 2 هەزار هاوڵاتی  وڵاتەکەی. . دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەش کردووە، وەڵامدانەوەی ئەمجار لە هەندێ ڕووەوە بە مانای لەناو بردن دەبێت. .