کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو و دەبێت و بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان بەشێوەی بچڕ بچڕ بەردەوام دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 19 و نزمترین 10 پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین پلە 18 و نزمترین 8 پلە دەبێت، هەروەها پارێزگای دهۆکبەزرترین پلەی گەرما 19 و نزمترین 7 پلە دەبێت، کەرکوک بەرزترین پلە 23 پلەو نزمترین 7 پلە دەبێت.
بەزرترین پلەی گەرما بۆ سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 17 پلە دەبێت، سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما 15 و دهۆک 17 پلە و کەرکوکیش 20 پلە دەبێت.