گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

نرخی دراوەکان بۆ ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم

2019.04.04 - 11:23
نرخی دراوەکان بۆ ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم

ناس کورد-

ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە 120 هەزار و 50  دیناری عێراقییە، هەروەها 100 هەزار تمەنیش بە 9 هەزار و 150 دینارە.

 

فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی نیسانی 2019 بەرامبەر بە 120 هەزار و 50 دیناری عێراقییە.

 

هەروەها 100 یۆرۆ بە 134 هەزار و 700 دینارە، 100  پاوەنیش بە 157 ھەزار  دینارە.

 

100  لیرەی تورکیش بە 21 هەزار و 600 دینارە، هەروەها 100 هەزار تمەنی ئێرانیش بە 9 هەزار و 150 دیناره.

 

هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 112 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 131 دۆلارە.