گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا لە بارەی سوریا-وە هۆشداری دەداتە تورکیا

2019.04.04 - 09:04
ئەمریکا لە بارەی سوریا-وە هۆشداری دەداتە تورکیا

ناس كورد-

ئەمریكا لە زاری وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیەوە، هۆشداری دەداتە توركیا لە ئەنجامدانی هەر كارێكی سەربازی تاك لایەنە لە سوریا.

دوای گرژی پەیوەندییەكانی ئەمریكا و توركیا لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، دوێنی چوارشەممە لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی هاوپەیمانی ناتۆ-دا، هەردوو وەزیری دەرەوەی  ئەمریكا وتوركیا كۆبوونەوە.

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، مایك مۆمپیۆ وەزیری دەرەوی ئەمریكا، هۆشداری داوەتە مەولود چاوش ئۆغلو وەزیری دەرەوی توركیا، لە ئەنجامدانی هەر كارێكی سەربازی تاك لایەنەی ولاتەكەی لە سوریا، چونكە "دەبێتە هۆكاری تێكدانی دوخی ئەو ناوچەیە".

 

ئەم هۆشدارییەی ئەمریكا دوای ئەو دێت كە لە چەند مانگی ڕابردوودا، پەیوەندییەكانی  ئەمریكا و توركیا، ئالۆزی و گرژی تێكەوت، بەهۆی پێداگیری توركیا لە سەر كڕینی موشەكی ئێس-400ی ڕوسی، هەروەها پاڵپشتی ئەمریكا بۆ هێزە كوردییەكانی ڕۆژئاوای کوردستانیش تورکیای بەرامبەر ئەمریکا نیگەرانکرد.