گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سبەی هەینی دادگایی دەکرێت

ئەنجامدەری هێرشە چەکدارییەکەی نیوزلەندا بە 50 تۆمەتی کۆشتن تۆمەتبار کراوە

2019.04.04 - 08:54
ئەنجامدەری هێرشە چەکدارییەکەی نیوزلەندا بە 50 تۆمەتی کۆشتن تۆمەتبار کراوە

 

ناس کورد-

پۆلیسی نیوزلەندا ئاشکرای کرد، تۆمەتبارە ئوسترالیەکەی هێرشەکەی سەر مزگەوتەکانی نیوزلەندا، بە 50 تۆمەتی کوشتن و 39 تۆمەتی هەوڵدانی کوشتن تۆمەتبارە.

 

لە بەیاننامەیەکدا پۆلیسی نیوزلەندا بڵاوی کردۆتەوە، ئەو تۆمەتبارە بەڕەگەز ئوسترالیەی هێرشەکەی سەر مزگەوتەکانی شاری کرایست چەرچی نیوزلەندای ئەنجامدا، بە 50 تۆمەتی کوشتن و 39 تۆمەتی هەوڵدان بۆ کوشتن تۆمەتبارە.

 

پۆلیسی نیوزلەندا ئەوەشی ڕاگەیاندووە، هێشتا تۆمەتی دیکە هەن ڕوبەڕوی ئەو کەسە بکرێنەوە.

 

ئەو تۆمەتبارەی هێرشە چەکدارییەکەی سەر دوو مزگەوتەکەی نیوزلەندا، ناوی برینتۆن تارانت-ەو، بەڕەگەز ئوسترالیە و تەمەنی 28 ساڵە، بڕیارە سبەی هەینی لە بەردەم دادگای باڵای شاری کرایست چەرچ ئامادە بێت و دادگایی بکرێت.