گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شای سعودیە ملیارێک دۆلاری بۆ دروستکردنی شارێکی هاوچەرخی وەرزشی پێشکەش بە عێراق کرد

2019.04.03 - 23:13
App store icon Play store icon Play store icon
شای سعودیە ملیارێک دۆلاری بۆ دروستکردنی شارێکی هاوچەرخی وەرزشی پێشکەش بە عێراق کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناس كورد-

بڕیارە وڵاتی سعودیە سبەینێ پێنجشەممە كونسوڵگەری خۆی لە شاری بەغداد بكاتەوە و دەست بكات بە پێدانی ڤیزە بە هاوڵاتیانی عیراق، شای ئەو وڵاتەش بڕی یەک ملیار دۆلاری بە عێراق بەخشی.

ماجد قەسبی وەزیری بازرگانی وڵاتی سعودیە لە میانەی سەردانی شاندێكی باڵای سعودیە بۆ عێراق ڕایگەیاند: "سبەی پێنجشەممە كونسوڵگەری سعودیە لەعێراق دەكرێتەوە و بۆ لەمەودوا هاوڵاتیانی عێراق دەتوانن لە بەغداوە  ڤیزەی سعودیە وەربگرن، بێ ئەوەی پێویست بکات بچن بۆ ئوردەن".

وەزریری بازرگانی سعودیە ئەوەشی ئاشکراکردووە، کە سعودیە بڕیاریداوە سێ‌ كونسوڵخانە لە عێراقدا بكاتەوە.

لە لایەکی دیکەوە کەناڵە هەواڵییەکانی سعودیە ئەوەیان بلاوکردەوە، بە فەرمانی شای سعودیە شا سەلمان، بڕی ملیارێك دۆلار دەدەرێت بە عێراق بۆ دروستكردنی شارێكی وەرزشی هاوچەرخ.

ئەمرۆ چوارشەممە شاندێكی وڵاتی سعودیە بە سەرۆكایەتی ماجد قەسبی وەزیری بازرگانی ئەو وڵاتە، بە یاوەری 7 وەزیری سعودیە گەیشتنە بەغدا.