گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیادبوونی ئاوی بەنداوەکانی هەرێم کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای زیادکردووە

2019.04.03 - 23:03
App store icon Play store icon Play store icon
زیادبوونی ئاوی بەنداوەکانی هەرێم کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای زیادکردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناس کورد-

ڕێژەی باران بارینی ئەمساڵ و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان بۆتە هۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانی کارەبا و لەم مانگەدا 16 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتییان دەدرێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، لەئەنجامی ئەو ڕێژە زۆرەی باران بارینی ئەمساڵ و بەرزی ئاستی ئاوی هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان، رێژەی بەردانەوەی ئاو لەهەردوو بەنداوەكە زیادیكردووە و بەم هۆیەشەوە توانراوە سەرجەم یەكەكانی كارۆئاوی بەرهەمهێنانی كارەبا لەو دوو وێستگەیە ئیشپێبكرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەبەنداوی دوكان رێژەی بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتۆتە 280 مێگاوات و لە دەربەندیخانیش 240 مێگاوات كارەبا، بەمەش بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان بۆ یەكەمین جار دەگاتە 3600 مێگاوات كارەبا، بە پشتبەستن بەسەرجەم وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا، لەم مانگەدا ماوەكانی پێدانی كارەبا بۆ 16 كاتژمێر بەرزبۆتەوە.

 

وەزارەتی كارەبا ڕاشیگەیاندووە، بۆ سەلامەتی وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان، بەووردی رەچاوی سەلامەتی وێستگەكەو كاری چاكسازیی تێیدا کراوە و هەر بەم هۆیەشەوە لە ئێستادا توانراوە هەموو یەكەكان ئیشیپێبكرێت.