گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا 25 ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات داناوە بۆ ئەو کەسەی زانیارییان بداتێ لەسەر بەغدادی

2019.04.03 - 22:55
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا 25 ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات داناوە بۆ ئەو کەسەی زانیارییان بداتێ لەسەر بەغدادی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا ئەمرۆ دەیان هەزار بڵاوكراوەیان بەسەر ناوچە جیاوازەكانی پارێزگای ئەنبار خستۆتە خوارەوە، لە نێو بڵاوکراوەکاندا داوادەكەن خەڵكی ناوچەكە زانیاریان بداتێ لە سەر ئەبوبەكر بەغدادی لە بەرامبەردا 25 ملیۆن دۆلار وەک خەڵات دانراوە.

سەرچاوە ئەمنییەكانی عێراق ئەوەیان خستۆتەڕو ئەو فرۆكانە لە بەربەیانیەوە دەیان هەزار بڵاوكراوەیان خستۆتە خوارەوە كە ئەو بڵاوكراوانە وێنەی ئەبوبەكر بەغدادی لەسەرەو لەپاڵ وێنەكەشدا نووسراوە "25  ملیۆن دۆلار بۆ ئەوكەسەیە كە زانیاری لە سەرئەم داعشە بدات" چەند ژمارە تەلەفۆنێکیشی تێدایە، كە سەر بە هیچ لە كۆمپانیاكانی پەیوەندی نین لەعیراقدا.

 

هەروەها ئەو سەرچاوانە باسیان لەوە كردووە، ئەو بڵاوكراوانە لە ناوچە بیابانییەكانی ئەنبار، نزیك سنوری سوریا و ئوردن و سعودیە، خراونەتە خوارەوە.

دواینجار كە ئەبوبكر بەغدادی کە خۆی وەک "ئەمیری دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" ناساندووە، بێنراوە، لە مانگی تەمموزی ساڵی 2014 بووە، كە لە مزگەوتی نوری شاری موسل دەوڵەتەکەی ڕاگەیاند.