گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

زیاتر لە 2 هەزار پارچە زەوییە

گەرمیان؛ زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراواندا دابەشدەکرێت

2019.04.03 - 22:11
App store icon Play store icon Play store icon
گەرمیان؛ زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراواندا دابەشدەکرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

 

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

بڕیارە زیاتر لە 2 هەزار پارچە زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سنوری ئیدارەی گەرمیان دابەشبکرێت.

بەرزان كەریم بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی گەرمیان لەو بارەیەوە تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "لە 7ی ئەم مانگەوە بە چەند قۆناغێک دەستدەكرێت بە دابەشكردنی 2 هەزار و 250 پارچە زەوی، کە بەسەر زیندانانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سنوری گەرمیاندا دابەشدەکرێت".

بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی گەرمیان وتیشی، لە قۆناغی یەکەمدا 7ی ئەم مانگە 400 پارچە زەوی لە قەزای كفری و 8ی مانگیش 350 پارچە زەوی لە ناحیەی ڕزگاری لە ڕێی تیروپشکەوە دابەشدەكرێن و پاشان وردبینی بۆ ناوەكان دەكرێت.

"بڕیاری دابەشكردنی ئەو زەوییانە بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە مانگی شوباتی ساڵی 2018 دەرچووە، واژووی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حکومەتی لەسەرە" بەرزان کەریم وای وت.

ئاشکراشی کردووە، ئەو فەرمانە بۆ دابەشكردنی زیاتر لە 11هەزار پارچە زەوییە بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان، لەو ژمارەیەش 2 هەزار و 250 پارچە زەوی بۆ زیندانیانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیان دانراوە.