گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بانگێشتنامە بۆ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق نێردراوە

وەزارەتی شەهیدان خوازیارە سەرۆکوەزیرانی عێراق ئامادەی یادی ئەنفال بێت

2019.04.03 - 19:58
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی شەهیدان خوازیارە سەرۆکوەزیرانی عێراق ئامادەی یادی ئەنفال بێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان بانگهێشتنامەی ئاڕاستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق كردووە بۆ ئامادەبوون لە مەراسیمی یادی ئەنفال، کە لە 14/4 بەڕێوە دەچێت.

ئامادەکاری تەواوکراوە بۆ ئەوەی مەراسیمی یادی ئەنفال لە 14/4ی ئەمساڵ لە گەرمیان و لە گوندی دێبنە کە مەزاری ئەنفالی تێدایە، ئەنجامبدرێت، لەو بارەیەوە وتەبێژی  وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم ڕایگەیاند، بانگێشتنامەیان بۆ هەر سێ سەرۆکایەتییەکانی عێراق ناردووە.

 

فوئاد عوسمان ڕایگەیاند: "مەراسیمی یادی ئەنفالی ئەمساڵ لە گوندی 'دێبنە' لە ناحیەی ڕزگاری لە گەرمیان بەڕێوەدەچێت، هەموو ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی ئەو یادە  تەواوبوون، پێش مانگێك لیژنەی باڵا پێكهێنراوە، داوەتنامە ئاڕاستەی هەرسێ‌ سەرۆكایەتییەكانی عێراق كراون".

 

وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان پێشبینی کرد، بەرپرسانی عێراق و بەتایبەت خودی عادل عەبدولمەهدی ئامادەی مەراسیمەکە بن.

 

 "داوەت نامە ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كراوە وئۆمیدەوارین ئامادەبێت لە مەراسیمەكەدا" فوئاد عوسمان وای وت.

 

لە 14/4ی هەموو ساڵێک یادی ئەنفال بەڕێوە دەچێت و پاش ئەوەی ئەو یادە ساڵی ڕابردوو لە چەمچەماڵ بەڕێوەچوو، ئەمساڵ دەبرێتە گەرمیان و لە مەزاری ئەنفالکراوان بەڕێوەدەچێت.