گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتی بۆ دژایەتی هیچ لایەنێک دروست نەبووە

بارزانی خۆشحاڵە بە بەشداری یەكێتی لە پێکهێنانی حکومەت

2019.04.03 - 18:16
App store icon Play store icon Play store icon
بارزانی خۆشحاڵە بە بەشداری یەكێتی لە پێکهێنانی حکومەت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان ڕایگه‌یاند، پارتى بۆ دژایه‌تیكردنى لایه‌نه‌كانى دیكه‌ دروست نه‌بوه‌، ئاماژەی بەوەشکرد، خۆشحاڵبووە کە یەکێتی بڕیاری داوە بەشداری لە حکومەت بکات.

 

مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ وتارێكدا له‌ شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند،" پارتی حیزبی دامه‌زراوه‌ییه‌ و له‌ ژێر فشار و بۆمب و فڕۆكه‌دا هه‌میشه‌ بیری له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، چۆن كادیر پێبگه‌یه‌نێت و به‌ چ شێوازێك په‌یوه‌ندی له‌ نێوان ئه‌و كادیرانه‌ و هاووڵاتیان درووست بكات".

 

بارزانی وتیشی: "یه‌كێك له‌ هه‌نگاوه‌ ئه‌ساسییه‌كانى پارتى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت تاكى كورد دروستبكاته‌وه‌، پارتی بۆ ئه‌وه‌ دروست نه‌بووه‌ دژایه‌تی هیچ حیزب و لایه‌نێك بكات، به‌ڵكو پارتی بۆ خزمه‌تكردنی كوردستان دروستبووه".

 

لە بەشێکی وتارەکەیدا سەرۆکی پارتی ئەوەشی وت، خۆشحاڵە کە پێیان ڕاگەیاندووە یەکێتی بەشداری لە پێکهێنانی حکومەتی هەرێم دەکات، ئاماژەی بەوەشکرد، "پێشتر ئەوەمان ڕاگەیاندبوو کە چیتر چاوەڕوانی هیچ لایەنێک ناکەین بۆ ئەو پرۆسەیە، چونکە هەلی باش بە هەموو لایەک دراوە".

 

مەسعود بارزانی ئەوەشی خستەڕوو کە وەک پارتی دەیانتوانی بە زۆرینە هەموو پرسەکان یەکلا بکەنەوە، بەڵام دەیانەوێت لایەنەکان بەشدار بن لە گەڵیان.