گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ناس كورد وردەكاری رێككەوتنی پارتی و یەكێتی بڵاودەكاتەوە

2019.04.03 - 14:55
ناس كورد وردەكاری رێككەوتنی پارتی و یەكێتی بڵاودەكاتەوە

ناس كورد- شۆڕش محەمەد

پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتنە رێككەوتن و فراكسیۆنی یەكێتیش بەشداری لەدانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان دەكات.

ناس كورد لەسەرچاوەیەكی بەرپرس لەپارتی دیموكراتی كوردستانەوە زانیوویەتی، پارتی و یەكێتی لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان رێككەوتوون و بەپێی رێككەوتنەكەش فراكسیۆنی یەكێتی بەشداری لەدانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەكەن.

سەرچاوەكە بە (ناس كورد)ی وت "بەپێی رێككەوتنەكە، یەكێتی لەكابینەی نوێی حكومەتی هەرێمدا ئەم پۆستانەی پێدەدرێت: شەش وەزارەت و سێ دەستە و سێ بەرپرس لە ئەنجوومەنی ئاسایش، یاریدەدەری سەرۆكی هەرێم بۆ كاروباری سەربازی، جێگری سەرۆكی حكومەت، سەرۆكی پەرلەمان، سێ نوێنەری حكومەتی هەرێم".