گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەوت هاووڵاتی كوردی لوڕستان گیانیان لەدەستدا

2019.04.03 - 14:07
حەوت هاووڵاتی كوردی لوڕستان گیانیان لەدەستدا

ناس كورد-

بەهۆی لافاوەكەی وڵاتی ئێران، حەوت هاووڵاتی دیكەی كوردی شاری لوڕستان گیانیان لەدەستدا و بەوەش كۆی ئەو كەسانەی بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا گەیشتە 57 كەس و هەروەها 478 كەسیش برینداربوون.

بەپێی میدیاكانی ئێران، بەهۆی لافاوی ئەمدواییەی ئەو وڵاتەوە تا رۆژی سێشەممە لە 15 پارێزگای ئەو وڵاتە خەڵك گیانی لەدەستداوە و برینداربوون و هەر ئەمڕۆش لە شاری لوڕستان حەوت هاوڵاتی كورد گیانیان لەدەستدا.

موجتەبا خالیدی وتەبێژی رێكخراوی فریاگوزاری ئێران، رایگەیاندووە"لە لافاوەكەی ئێران 22 كەس لە شیراز، 7 كەس لە پارێزگای گوڵستان، 5 كەس لە پارێزگای مازەندەران، 3 كەس لە خوراسانی باكوور، 3 كەس لە كەهگیلویە و7 كەس لە لوڕستان گیانیان لە دەستداوە".

هاوكات لە خوراسانی رەزەوی، سمنان، هەمەدان، خوزستان، كرماشان، زەنجان، قەزوین و ئیلام و كوردستان، لە هەریەك لەو شارانە، یەك كەس تا ئێستا گیانیان لە دەستداوە.