گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریكا هاوكارییە داراییەكانی بۆ پێشمەرگە كەمدەكاتەوە

2019.04.03 - 13:22
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریكا هاوكارییە داراییەكانی بۆ پێشمەرگە كەمدەكاتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

لەبودجەی پێشنیاركراوی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بۆ ساڵی 2020 هاوكارییە داراییەكانی هێزەكانی پێشمەرگە كەمكراوەتەوە.

بەپێی بودجەی پێشنیاركراوی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پەنتاگۆن) بۆ ساڵی 2020، هاوكاری دارایی هێزی پێشمەرگە لە 290 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 126 ملیۆن دۆلار كەم كراوەتەوە.

لەبڕگەی دابینكردنی هاوكارییە مادییەكەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكادا بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، ئاماژە بەوە كراوە"ئەو پارەیە بۆ مووچە و خواردن و سوتەمەنی و هەندێك پێداویستی تری 12 لیوای پێشمەرگە، دابین دەكرێت".

ئەم كەمكردنەوەیە دوای ئەوە دێت بەغداد لەبودجەی ئەمساڵدا 112 ملیۆن دۆلاری بۆ مووچەی پێشمەرگە تەرخان كرد.
لەساڵی 2016ەوە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا وەك بەشێك لەپلانی رووبەڕووبوونەوەی داعش هاوكاری دارایی پێشكەشی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات.

لەهەمان بودجەی پێشنیاركراوی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پەنتاگۆن)دا ئاماژە بەوە كراوە كە ئەمریكا لەپێشكەشكردنی هاوكاری دارایی بۆ هێزە كوردییەكانی سوریا، بەردەوام دەبێت.