گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینیەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی كوردستان

2019.04.03 - 11:55
پێشبینیەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی كوردستان

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو و دەبێت و بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان بەشێوەی بچڕ بچڕ بەردەوام دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارانی باران لە سەنتەری هەندیک لە پارێزگاکان و ناوچەکان.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 14 و نزمترین 10 پلە دەبێت، لە سلێمانی 13 بە 6 و دهۆک 15 بە 9 و کەرکوک 19 بە 9 پلە دەبێت.

هەروەها سبەی لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 16 و نزمترین 10 پلە دەبێت، لە سلێمانی 16 بە 7 و دهۆک 17 بە 9 و کەرکوک 21 بە 12 پلە دەبێت.