ناس كورد-
ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە 120 هەزار و 50 دیناری عێراقییە، هەروەها 100 هەزار تمەنیش بە 9 هەزار و 150 دینارە.
فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی نیسانی 2019 بەرامبەر بە 120 هەزار و 50 دیناری عێراقییە.
هەروەها 100 یۆرۆ بە 134 هەزار و 700 دینارە، 100 پاوەنیش بە 156 ھەزار و 250 دینارە.
100 لیرەی تورکیش بە 21 هەزار و 600 دینارە، هەروەها 100 هەزار تمەنی ئێرانیش بە 9 هەزار و 150 دیناره.
هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 112 دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 131 دۆلارە.