گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چاوەڕوانی تەواو بوو

مەسعود بارزانی: چیتر چاوەڕوانی هیچ لایەنێك ناكەین بۆ پێكهێنانی حكومەت

2019.04.03 - 10:46
App store icon Play store icon Play store icon
مەسعود بارزانی: چیتر چاوەڕوانی هیچ لایەنێك ناكەین بۆ پێكهێنانی حكومەت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت " گەیشتووینەتە قۆناغێك كە چیتر چاوەڕوانی هیچ لایەنێك ناكەین بۆ پێكهێنانی حكومەت".

لەمیانەی كردنەوەی چواردەهەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی كتێب، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان وتارێكی پێشكەش كرد و تیایدا ئاماژەی بەوە كرد بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان هەلی پێویست دراوەتە لایەنەكان و كاتی چاوەڕوانی تەواو بوو.

وتیشی " گەیشتووینەتە قۆناغێك كە چیتر چاوەڕوانی هیچ لایەنێك ناكەین بۆ پێكهێنانی حكومەت".

بارزانی روونیكردەوە، پەرلەمان دەستدەكات بە كارئاسانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم و پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

وتیشی "لەم ساتەوە هیچیتر چاوەڕوان ناكەین و كارەكانمان دەستپێدەكەین".

لەبارەی كێشەكانی شاری موسڵ، بارزانی روونیكردەوە، كاتی خۆی وتویەتی قۆناغی دوای ئازادكردنی شاری موسڵ، سەختر دەبێت و دەبێت باسی لێوە بكرێت، بەڵام هێزە عێراقییەكان پێشێلیان كرد.

جەختیشی كردەوە "ئەو هێزانەی ئێستا لە موسڵن، ئەو پارەیەی بۆ ئاوەدانكردنەوەی شارەكە تەرخان كرا، لەناو خۆیان بەشیان كرد".
وتیشی "رودانی كارەساتی نقوم بوونی بەلەمەكەی موسڵ دەرەئەنجامی ئەو جۆرە گەندەڵییەن".

لەبارەی رێكخراوی داعش و مەترسییەكانی ئەو رێكخراوە، مەسعود بارزانی، وتی "مەترسی داعش كۆتایی نەهاتووە و ئێستا داعش مەترسییەكی جدییە لەسەر خەڵك چونكە ئەو هۆكارانەی داعشییان دروست كرد، لە عێراقدا ماون".

سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، روونیكردەوە "پێشێلكردنی دەستور زۆر هەلی باشتركردنی پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدای لەناو برد، بەڵام ئێستا كەشوهەوایەكی نوێ هەیە تاكو بتوانین چارەسەری كێشەكان بكەین".

وتیشی "هەولێر بە تەواوی پشتگیری لە هەوڵەكانی عادل عەبدولمەهدی دەكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا".