گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر داوای ئەمریکا سێ وڵات ئاستی هاوردەی نەوتی ئێران-یان تا سفر دابەزاند

2019.04.02 - 23:28
لەسەر داوای ئەمریکا سێ وڵات ئاستی هاوردەی نەوتی ئێران-یان تا سفر دابەزاند

ناس کورد-

نوێنەری ئەمریکا تایبەت بە کاروباری ئێران برایان هۆک لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، سێ لەو وڵاتانەی کە ئەمریکا لێخۆشبوونی بۆ دەرکردوون ئاستی هاوردەی نەوتی ئێرانیان تا سفر کەمکردۆتەوە.

برایان هۆک ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆی ئەو هەشت وڵاتەی کە ئەمریکا لێخۆشبوونی بۆ دەرکردبوون لە بەرامبەر ئەوەی نەوت لە ئێران نەکڕن، بێ ئەوەی ئاماژە بە ناویان بکات ئاشکرای کردووە سێ لەو وڵاتانە ئاستی هاوردەی نەوتی ئێرانیان گەیاندۆتە سفر.

پێشتر لە زاری مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەوە ڕاگەیەندرا کە ئەمریکا کاردەکات بۆ ئەوەی ئاستی فرۆشی نەوتی ئێران بگەیەنێتە سفر، ئەوەش وەک زەبرێکی کوشندە بۆ ئەو وڵاتە.