گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەر لە ئەرکدا ماینەوە

قوباد تاڵەبانی بە گومانەوە باس لە مانەوەی لە پۆستەکەی دەکات

2019.04.02 - 20:57
قوباد تاڵەبانی بە گومانەوە باس لە مانەوەی لە پۆستەکەی دەکات

 

 

ناس کورد-

قوباد تاڵەبانی باس لە گرنگی قەزای دوکان دەکات و ڕایدەگەیەنێت گەر لە پۆستەکەیدا لە کابینەی نوێ مایەوە ئەوا خزمەتی ئەو ناوچەیە دەکات.

 

پاش ئەوەی لە مەراسیمی ئاڵوگۆڕی پۆستی قائیمقامی دوکان ئامادەبوو، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند: "نەك هەر بۆ دوكان بەڵكو بۆ سەرجەم دەڤەرەكە پرۆژە و بەرنامەی تایبەتمان هەیە وەك چاککردنی رێگاکانی دەوروبەری دوکان و دووسایدکردن و ڕوناککردنی شەقامی سەرەکی ناحیەی خەلەکان".

 

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە درێغی ناكەن لە پێناو ئەوەی دوكان و دەریاچەكەی ببنە ڕووگەیەكی سەرەكی گەشتیاریی لەسەر ئاستی هەموو عێراق.

 

لە بارەی خزمەتکردنی ناوچەکە، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، ئەرکی خزمەتکردنی دوکان و کردنی بە ناوچەیەکی گەشتیاری بەشێكە لەو ئەركە بنەڕەتییانەی كە دەكەونە سەرشانی حكومەتی داهاتووی هەرێم.

 

"بەڵێنم بە دانیشتوانی دەڤەرەكەدا ئەگەر لەئەركدا ماینەوە بەردەوام بین لەگەڵیان" قوباد تاڵەبانی وای نوسیوە.