کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
ئاسایشى سلێمانى ده‌ستگیركردن و دانپێدانانى سێ گروپى تیرۆرستى چه‌كدارى داعشی له سلێمانى و چه‌مچه‌ماڵ و گه‌رمیان ڕاگه‌یاند، ئاشكرایده‌كات ڕێگربوون له هه‌وڵێك بۆ تێكدانى ئارامى هه‌رێمى كوردستان و سلێمانى.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى سلێمانى كه وێنه‌یه‌كى دراوه به ناس كورد ڕایگه‌یاندووە، هێزه‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌ماى زانیارى هه‌واڵگیرى و نهێنى و به‌دواداچوون، جموجوڵى سێ باندنى چه‌كدارى ڕێكخراوى داعش-یان پێگه‌شتووه و خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه كه به‌نیازبوون شانه‌یه‌كى تیرۆرستى دروستبكه‌ن.
ئاسایشی سلێمانی ده‌شڵێت، له‌هه‌ریه‌ك له شاره‌كانى سلێمانى، چه‌مچه‌ماڵ و گه‌رمیان ئۆپراسیۆنیان بۆ ده‌ستگیركردنى ئه‌و چه‌كدارانه ده‌ستپێكردووه و له 14ى كانوونى دووه‌م تا 26ى شوباتى 2019، توانراوه هه‌شت چه‌كدارى ناو ڕێكخراوه‌كه و ته‌واوى ئه‌ندامانى باندەکە ده‌ستگیر بكه‌ن كه دوو له ئه‌ندامانى باندەكه به ڕه‌گه‌ز كوردن و "ئه‌ندامى حزبێكى ئیسلامى بوون" له هه‌رێم.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى سلێمانى له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو، یه‌كێك له " تیرۆرسته‌كان" كه له‌لایه‌ن ئاسایشى سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركراوه، ڕاسپێرداوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى له‌سه‌ر هێزه‌كانى ئاسایشى سلێمانى و ئاسایشى هه‌ولێر و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى ئاسایش، به‌شێك له چه‌كداره‌كان له دیاله و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش به‌شدارییان لهشهڕهكانى ئه‌و ڕێكخراوه‌دا كردووه، یه‌كێك له "تیرۆستهكانیش" له‌پاش ئه‌وه‌ى له سوریاوه هاتۆته هه‌ولێر و پاشتر ڕویكردۆته شارى سلێمانى و له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه ده‌ستگیركراوه.
به‌پێى هه‌مان ڕاگه‌یه‌ندراوى ئاسایشى سلێمانى، شه‌ش له چه‌كداره‌كان به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن و خه‌ڵكى ناوچه‌كانى میقدادییه و دیاله‌ن و له ساڵانى 1984 و 1996 و 1994 و 1998 له‌دایكبوون، هاوكات دوو ئه‌ندامى نێو ڕێكخراوه‌كه كه كوردن و به‌وته‌ى ئاسایش ئه‌ندامى حزبێكى ئیسلامى بوون له هه‌رێم، ته‌مه‌نیان 19 ساڵ و 26 ساڵ بووه و پیشه‌یان كاسب بووه.