کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
بەرگری شارستانی سلێمانی لە ڕێگەی ناس کورد-ەوە دڵنیایی دەدات لە بەردانەوە ئاوی دوکان، کە هیچ مەترسییەک لەسەر پارێزگای سلێمانی دروست ناکات.
ڕێکان جەمال وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: "هیچ هەواڵێکمان بڵاونەکردۆتەوە لە بارەی مەترسی بەردانەوەی ئاوی زیادەی دوکان، ئەو هەواڵانەی کە باس لە مەترسی لەسەر سلێمانی دەکەن ڕاست نین و هیچ مەترسییەک لەسەر سلێمانی نییە".
پاش بەردانەوەی ئاوی زیادەی بەنداوی دوکان و گەیشتنی ئاو بە "بێڵ ماوس"ی بەنداوەکە، باس لە دروستبوونی مەترسی لە سەر پارێزگای سلێمانی دەکرا، بەڵام بەرگری شارستانی لەو بارەیەوە دڵنیایی دا.