گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ ئەوەی زوو خەبەرت ببێتەوە چ کات بخەوی باشە؟

2019.04.02 - 18:54
بۆ ئەوەی زوو خەبەرت ببێتەوە چ کات بخەوی باشە؟

ناس کورد-

زۆربەمان هەوڵ دەدەین شەوانە زوو بچینە ناوجێگا و بنوین، بۆ ئەوەی ڕۆژی دواتر زوتر و زۆر بە چالاکی لەخەو هەستین، بەڵام بەداخەوە زۆربەی کات تێرخەو نابین و بەیانیان پێویستمان بەچەن کاتژمێرێکی زیاتری خەو هەیە.

چەن زانایەک هەستاون بە ئەنجامدانی چەند توێژینەوەیەک و لە ماڵپەڕی "Hillarys"بڵاویان کردۆتەوە، بەپێی ئەو توێژینەوانە کاتەکانی نوستن دیاری کراوە بۆ ئەوەی لە کاتێکی دیاریکراودا لەخەو هەستین لە بەیانیاندا.

بەپێی ئەو توێژینەوانە تێرخەوبوون پەیوەندی بە خەوتنەوە هەیە لەکاتی دیاریکراودا نەک زیادکردنی کاتژمێرەکانی خەوتن، بۆنمونە ئەگەر کەسێک بیەوێت لە کاتژمێر 7ی بەیانی خەبەری بێتەوە، ئەوا پێویستە لە کاتژمێر 9:45 یان 11:16ی شەو بچێتە ناو جێگەی نوستنەوە.

بۆ ئەوکەسانەش کە حەز بە بێداری دەکەن دەتوانن لەکاتژمێر 12:46 یان 2:16ی بەرەبەیانی بچنە ناو جێگەی نوستنەوە، بۆ ئەوەی لە کاتژمێر 7ی بەیانی بە چالاکی لەخەو هەستن.

ئەگەر دەتەوێت لە کاتژمێر 6ی بەیانی لەخەو هەستیت، ئەوا لە کاتژمێر 8:46 یان10:16 یان 11:46ی شەو بچۆ ناو جێگاوە زۆر کاتێکی باشە، بەڵام بۆ هەستان لە کاتژمێر 8ی بەیانی ئەوا دەبێت لە 10:46 شەو، 12:16شەو یان 1:46 بەرەبەیانی یان 3:16 بەرەبەیانی بنویت.

ئەو زانایانە سوڕی خەوتنیان ڕوونکردۆتەوە کە نزیکەی 90 خولەکی پێدەچێت و جەستە بە پێنج قۆناغدا تێدەپەڕێت.

جەستە لە قۆناغی یەکەمدا لەخەوێکی هێواشدایە، دواتر لە قۆناغی چوارەمدا دەچێتە خەوێکی قوڵەوە بۆیە کارێکی قورس دەبێت کەسێکی خەوتو لە قۆناغی چوارەم لەخەو هەستێنیت.

وە خەوبینین لە قۆناغی پێنجەمدا ڕودەدات کە پێی دەوترێت قۆناغی "REM".