گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باس لە چارەنووسی هەندێک ئەستێرەی یانەکەی دەکات

زیدان؛ وادەی دەستپێکردنی کارەکانیان ئاشكرادەکات

2019.04.02 - 17:32
App store icon Play store icon Play store icon
زیدان؛ وادەی دەستپێکردنی کارەکانیان ئاشكرادەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

زینەدین زیدان، ڕاهێنەری یانەی ریال مەدرید لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باس لە چارەنووسی چەند ئەستێرەیەکی یانەکەی دەکات و دەشڵێت: "کاری ئێمە لە سەرەتای وەرزی داهاتووەوە دەستپێدەکات".


لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یارییەکەیان بەرامبەر ڤالانسیا، راهێنەری ریال مەدرید لەبارەی یارییەکە وتی: "لالیگا زۆر قورسە، لەپێناو بەدەستهێنانی باشترین پلە هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین، هەموو یاریزانەکان دەیانەوێت بەشداری لە یارییەکەی سبەینێدا بکەن و یارییەکی زۆر جوان دەبێت".

سەبارەت بە دەستبەرداربوون لە  گاریس بەیڵ، ڕاهێنەرە فەڕەنسییەکە  وتی: "لە کۆتایی وەرزدا بزانین چی روودەدات و لەبارەی بەشێکی یاریزانەکان بۆ وەرزی داهاتوو هیچ نیگەران نیم، هەمیشەش دەمەوێت لەگەڵ یاریزانەکان راستگۆ بم، کۆتایی وەرز لەسەر هەندێک شت بڕیاردەدەین".

 

هەروەها دەربارەی دەنگۆی رۆیشتنی رافایێل ڤاران ئاماژەی بەوەکرد: "ڤاران بە منی نەوتووە دەیەوێت بڕوات، بێگومان دەمەوێت ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکە بەردەوامبێت، نامەوێت بەبێ ڤاران بین، ئەو یاریزانێکی گەنج و بەتوانایە".

 

راهێنەری قەڵای سپییەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو: "سەرەتای وەرزی داهاتوو کاری ئێمە دەستپێدەکات، هەموو شتێک دوای کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە ئاشکرادەبێت".

زیدان دەربارەی مارسێلۆش قسەیکرد وتی: "من مارسێلۆم خۆشدەوێت، ئەو یاریزانێکی زۆرباشە و لەهەموو بارودۆخێکدا ئامادەیە، هەمیشە داوای ئەوەی لێدەکەم باشترین پێشکەش بکات و پێویستیمان بە مارسێلۆ هەیە، دەمەوێت زیاتر یاریی بکات".