گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

سبەینێ‌ ئەنجام دەدرێت

كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان دواخرا

2019.04.02 - 13:52
App store icon Play store icon Play store icon
كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان دواخرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-شەهرام عەزیز

دانیشتنە چاوەڕوانكراوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام نادرێت و دواخرا بۆ سبەینێ (چوارشەممە).

لە بارەی هۆکاری دواخستنی دانیشتنەکەوە، دیاری ئەنوەر ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند"هۆکارێکی سیاسی لە پشت دواخستنی دانیشتنەکەوەیە و بۆ بەرژەوەندی حزبی دوو لایەنی سیاسییە و پشک پشکێنەی پۆستەکانە، ئەوان لەجێگەی خەمی خەڵک خەمی بەرژەوەندییەکانی خۆیانە".

هاوکات دابان محەمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان هۆکاری دواخستنی دانیشتنەکەی بە نزیکبوونەوەی یەکێتی و پارتی زانی و تایبەت بە ناس کوردی وت "یەکێتی و پارتی لەیەکتر نزیکبوونەتەوە و پێدەچێت تا سبەینێ بگەنە ڕێکكەوتن و رایبگەیەنن، بۆیە دانیشتنەکە دواخرا تا سبەینێ یەکێتیش بەشداربێت".

بریاربوو ئەمڕۆ سێشەممە 2/4/2019 دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەریم بکرێت، بەڵام بۆ سبەینێ دواخرا.